کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هۆشداریی بەپەلەی ئەرتەشی ئیسرائیل بۆ خەڵکی ئێران

12:05 - 25 جۆزەردان 2725

ئەرتەشی ئیسرائیل گرتەیەکی ڤیدیۆیی بە زمانی فارسی بڵاو کردەوە و هۆشداریی داوە هەموو ئەو کەسانەی کە لە ئێستادا یان لە داهاتوویەکی نزیکدا لە نێو یان لە نزیکی کارخانەکانی بەرهەمهێنانی چەکۆچۆڵی سەربازی و دامەزراوە پاڵپشتییەکانیاندا بوونیان هەیە، دەستبەجێ ئەو ناوچانە بەجێ بهێڵن و تا ئاگادارکردنەوەیەکی دیکە نەگەڕێنەوە.

ئەرتەشی ئیسرائیل لەو پەیامە هۆشداریدا ئاماژەی بەوە نەکردووە کە کام کارگەی چەکی سەربازی و دامەزراوە پاڵپشتییەکان بەنیازە بکاتە ئامانج.

بەو حاڵە وتەبێژی ئەرتەشی ئیسرائیل لەم پەیامە هۆشدارییەدا زیادی کرد کە بوونی خەڵک لە تەنیشت ئەم شوێنانە گیانیان دەخاتە مەترسییەوە.

ئەم هۆشدارییە لە کاتێکدا دەرچووە کە ژمارەیەک ناوەندی سەربازی و مەدەنی و هەروەها بەشێک لە باڵەخانەکانی تاران لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا کراونەتە ئامانجی هێرشەکانی ئیسرائیل.