
ڕۆژنامەی واڵ ستریت ژوورناڵ بە پشتبەستن بە بەرپرسێکی ئیسرائیلی ڕایگەیاندووە کە ڕەنگە عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی لە لیستی ئامانجەکانی هێرشەکانی ئیسرائیلدا بێت.
ئەو بەرپرسە ئیسرائیلییە بە ڕۆژنامەی واڵ ستریت ژوورناڵی ڕاگەیاندووە، وڵاتەکەی لە هەوڵەکانی بۆ لەنێوبردنی تەواویەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران، هیچ ئامانجێک تەنانەت خودی خامنەیی، بەدەر ناکات.
هەتا ئێستا بەرپرسانی ئیسرائیل بە فەرمی وەڵامی ئەو ڕاپۆرتەیان نەداوەتەوە.
ڕۆژنامەی واڵ ستریت ژوورناڵ هەروەها لە زاری ئەو بەرپرسە ئیسرائیلییەوە ڕایگەیاندووە کە ئامانجەکانی ئیسرائیل بەربڵاوتر لە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران و بە وتەی ئەم بەرپرسە، لاوازکردنی کۆماری ئیسلامی لە ڕووی سیاسی و سەربازییەوە و لە ئاستە جیاجیاکاندا دەگرێتەوە.