
وه‌زیری بەرگریی ئیسرائیل وتی: "خامنه‌یی به مه‌به‌ستی درێژه‌ی ده‌سه‌ڵاتداریی خۆی دانیشتووانی تارانی به‌بارمته گرتووه".
یێسرائیل کاتز، وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی جۆزەردان ڕایگه‌یاندووه: "ئه‌رته‌شی ئیسرائیل له به‌ئامانجگرتن و هێرش بۆ سه‌ر ناوه‌ند و بنکه‌کانی ڕێژیم هه‌تا داماڵینی پێستی ماری حکوومه‌تیی ڕێژیمی تاران به‌رده‌وامه و له کۆتاییدا هه‌تا له توانا ناو‌کی و سیسته‌مه چه‌کوچۆڵییه‌کانی بێبه‌ریان نه‌که‌ین، ڕاناوه‌ستین".
کاتز دەڵێت: "دیکتاتۆری ئێران، تارانی کردووه‌ته‌وه به‌یرووت و خامنه‌یی دانیشتووانی تارانی بۆ به‌رده‌وامیی ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌بارمته گرتووه".
ئه‌و هه‌ڕه‌شه و قسه توندئاژۆییانه‌ی وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل له کاتێکدایه که عه‌لی سه‌عیدی سه‌رۆکی عه‌قیده‌تی سیاسیی نووسینگه‌ی خامنه‌یی له‌و په‌ڕی لاوازی و سه‌رلێشێواویدا وتوویەتی: "خه‌ڵک ده‌بێت هه‌واڵه‌کان ته‌نیا له ده‌نگوڕه‌نگی کۆماری ئیسلامییه‌وه ببینن".
نابراو زیادی کردووە: "ئیسرائیل له هێرشه‌کانی خۆی بۆ سه‌ر ئێران هێدی هێدی هه‌وڵی پاشه‌کشێ ئەدات و ئێمە تاکوو ئێستا توانا سه‌ربازییه‌کانی خۆمان نه‌خستووه‌ته کار".
ئەم قسانەی سەعیدی لەکاتێکدایە کە بەپێی دوایین ڕاگەیەندراوی ئەرتەشی ئیسرائیل، لە سەرەتای دەسپێکی شەڕەوە، ئەرتەشی ئیسرائیل لە ١٧٠ هێڕشی جیاوازدا، ٧٢٠ پێگە، دامەزراوە و کەسایەتیی لە ئێران کردووەتە ئامانج.