
سپای تێرۆریستیی پاسداران به‌نیسبه‌ت هێرشی له‌ناکاوی ئیسرائیل له ڕۆژی هه‌ینی ٢٣ی جۆزه‌ردان بۆ سه‌ر لقی هه‌وافه‌زای ئه‌و دامەزراوە، به‌یاننامه‌یه‌کی فه‌رمی بڵاو کرده‌وه و کوژرانی ٧ فه‌رمانده‌ی پله‌به‌رزی ئه‌و هێزه‌ی ڕێژیمی که هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌میرعه‌لی حاجیزاده، فه‌رمانده‌ی هه‌وافه‌زا کوژرابوون، پشتڕاست کرده‌وه.
به‌پێی به‌یاننامه‌ی سپای پاسدارانی ڕێژیم، شوناسی ئه‌و چه‌ند فه‌رمانده کوژراوه‌ی هه‌وافه‌زا به‌و شێوه‌یه‌یه: "مه‌حموود باقری، داوود شێخیان، محه‌ممه‌دباقر تاهیرپوور، مه‌نسوور سه‌فه‌رپوور، مه‌سعوود ته‌ییب، خه‌سره‌و حه‌سه‌نی و جه‌واد جه‌رسه‌را".
له به‌شێکی ئه‌و به‌یاننامه‌دا به ئاماژه‌دان به هێرشی پێچه‌وانه بۆ سه‌ر ئیسرائیل که به "تۆڵه‌ی میللی" ناوی لێبراوه، هاتووه: "له ئۆپه‌راسیۆنی وه‌عده‌ی سادقی سێ‌دا زیانێکی قورسی مێژووییمان گه‌یانده ئیسرائیل".
ئه‌و ئیدعای سپای پاسداران له کاتێکدایه که هێرشی مووشه‌کیی ڕێژیم کوێرکوێرانه بووه و بەپێی ئامارە بڵاوەکراوەکان، لە شاری "بات یام" دوو ژن و دوو منداڵی تەمەن ١٣ و ١٠ ساڵ کوژراون و دەیان کەس بریندران.
له ئاکامی هێرشی پێچه‌وانه‌ی ڕێژیم بۆ سه‌ر ئیسرائیل له ماوه‌ی سێ ڕۆژی ڕابردوودا، ته‌نیا دامه‌زراوه و بنکه‌ی گرنگی ئیسرائیل، دامه‌زراوه‌ی زانستیی "وایزمه‌ن" له ناوچه‌ی به‌رحوفووتی شاری بات یام کراوه‌ته ئامانج.
ئه‌و به‌یاننامه‌ی سپای پاسداران له کاتێکدایه که دوابه‌دوای هێرشه‌که، ئه‌رته‌شی ئیسرائیل کوژرانی چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌کی هه‌وافه‌زای هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌میرعه‌لی حاجیزاده له بنکه‌یه‌کی ژێرزه‌ویدا بڵاو کرده‌وه.