
وته‌بێژی ئه‌رته‌شی ئیسرائیل له نوێترین زانیارییه‌کانی خۆیدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل له ماوه‌ی چه‌ند کاتژمێری ڕابردوودا چه‌ند سه‌کۆی هاویشتنی مووشه‌کی ڕێژیمی ئێرانی دۆزیوەتەوە و شه‌پۆلێکی نوێی هێرشی ئاسمانیی بۆ سه‌ریان ده‌ست پێ کردووه.
ئه‌رته‌شی ئیسرائیل ڤیدیۆی هێرشه‌کانی بۆ سه‌ر ئه‌و بنکه و سه‌کۆ مووشه‌کییانهی بڵاو کردووەتەوە.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه "ڕافی میلۆڤ"، فه‌رمانده‌ی به‌ره‌ی نێوخۆیی ئه‌رته‌شی ئیسرائیل، جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه کردووەتەوە کە ئه‌رته‌شی ئیسرائیل له سه‌ر پاراستنی وڵاتەکەی، پێداگرە.
هاوکات له شه‌وی ڕابردوودا له ئاکامی هێرشی پێچه‌وانه‌ی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌کی تێلاڤیڤ، له‌وانه‌ش دامه‌زراوه‌ی زانستیی "وایزمه‌ن" له ناوچه‌ی به‌رحوفووتی شاری "بات یام"، ١٤ ئیسرائیلی کوژراون و چه‌ند بینایه‌کیش وێران بوونە.