
میدیاکانی ڕێژیمی ئێران ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویان کردەوە کە ٨ ئەندامی سپای پاسدران لە هێرشەکانی ئیسرائیل لە ورمێ و تاران کوژران.
بەپێی ڕاپۆرتەکان ٤ ئەندامی سپای پاسداران لە هێرشی سپای پاسدران بۆ پادگانی ئەلمەهدی لە ورمێ کوژران.
هاوکات ٤ ئەندامی دیکەی سپای پاسداران خەڵکی خوراسانی باشوور لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر پەدافەندی تاران کوژران.
هەروەها ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوی کردووەتەوە کە بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی جۆزەردان لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر پادگانی ئەبوزە سەر بە هێزەکانی زەمینی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سەرپێڵ زەهاو سەر بە پارێزگای کرماشان ٦ ئەندامی ئەرتەش کوژران و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.