
به‌پێی نوێترین ڕاپۆرت و زانیارییه‌کان له‌مه‌ڕ هێرشه‌کانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر دامه‌زراوه و بنکه سه‌ربازییه‌کانی ڕێژیم، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ٢٥ی جۆزه‌ردان ئه‌رته‌شی ئیسرائیل شه‌پۆلێکی نوێی له هێرشه‌کانی بۆ سه‌ر تاران و شاره‌کانی دیکه ده‌ست پێ کرد و زیانێکی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری گه‌یاندووه‌ته پێکهاته سه‌ربازی و ئیتلاعاتییه‌کانی ڕێژیم.
ماڵپه‌ڕی هه‌واڵده‌ریی "جومهوور"ی ڕێژیم له زاری به‌رپرسانی ڕێژیمه‌وه، دوانیوه‌ڕۆی یەکشەممە، ڕاپۆرتێکی بڵاو کرده‌وه که تێیدا ئاماژه به بیستنی ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌کی به‌رز له ناوچه‌ی باکووری ڕۆژاوای تاران به‌تایبه‌ت فڕۆکه‌خانه‌ی مێهرئاباد کردبوو.
هه‌روه‌ها ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "خه‌به‌ر ئانلاین" باسی له‌وه کردووه ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی وزه هه‌ڵکه‌توو له باکووری ڕۆژاوای تاران یه‌کێک له‌و ناوه‌ند و بنکانه بووه که هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل کردوویەتیە ئامانج.
زانیارییه‌کان به‌ئاماژه‌دان به چڕبوونی هێرشه‌کانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سه‌ر تاران باسیان له‌وه کردووه بینایه‌کی دیکه‌ش له ڕۆژ‌هه‌ڵاتی تاران کراوه‌ته ئامانج و به‌و هۆیه‌وه دووکه‌ڵی ڕه‌ش ئاسمانی پێته‌ختی ڕێژیمی ته‌نیوه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا یه‌کێک له به‌هێزترین هێرشه‌کانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سه‌ر شاره‌کی چه‌مرانی تاران بووه.
ئێفی دێفری، وته‌بێژی ئه‌رته‌شی ئیسرائیل له لێدوانیکدا به‌نیسبه‌ت هێرشی ئه‌مڕۆوه ڕایگه‌یاندووه: "هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ چرکه‌یه‌کیش له هێرشبردن ڕانه‌وه‌ستاوه و هه‌تا ئێستا زیاتر له ٢٠ خاڵی له سه‌رانسه‌ری تاران کردووه‌ته ئامانج".
هه‌روه‌ها گه‌ڕه‌کی ته‌جریش، شه‌قامی شه‌رێعه‌تی، ڕێگای نێوان که‌ره‌ج ـ تاران، نارمه‌ک، شاره‌کی وه‌لیعه‌سر، چیتگه‌ر، جه‌ننه‌ت ئاباد، به‌هارستان، گه‌ڕه‌کی پاسداران، پارک ساعی، پارکی ویلایه‌ت، گه‌رمده‌ڕه، گه‌وره‌ڕێی هیممه‌ت، گه‌ره‌کانی باشووری تاران، تێهرانپارس و نیاوه‌ران و چه‌ن جێگایه‌کی دیکه ئه‌و شوێنانه‌ن که ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه هێرشیان کراوه‌ته سه‌ر.
لە چەند گرتە ڤیدیۆدا دەردەکەوێت کە بەهۆی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر تەجریش، ئاوەڕۆی ئەو ناوچەیە تەقیوە و بووەتە هۆی دروستبوونی لافاوێکی بەهێز لە نێو شارەکەدا.
بینینی ئەم جۆرە ڤیدیۆگەلە لە تاران، هاوشێوەی وێرانەکانی غەززەیە کە لە ئاکامی سیاسەتی تێرۆریستانی حەماس هاتە ئاراوە.
شایانی باسه ئه‌مڕۆ ئیسرائیل چه‌ند بنکه‌یه‌کی دیکه‌ی ڕێژیمی له ورمێ، شیراز، ئیسفه‌هان، کرماشان و شه‌هرەڕه‌ی کردووه‌ته ئامانج.