کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕۆیتێرز: ١٤ زانای ناوکیی ئێران لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا کوژران

10:44 - 26 جۆزەردان 2725

هەواڵدەریی ڕۆیتێرز بڵاوی کردووەتەوە، لە ڕۆژی هەینیەوە کە ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر ئێران دەست پێ کردووە، لانیکەم ١٤ زانای ناوکیی ئێران کوژراون.

 

ئەو سەرچاوە ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی جۆزەردان ڕایگەیاند، بەشێک لەو زانایانە لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکاندا کوژراون و چەند کەسی دیکەشیان لە ئاکامی بە ئامانجگرتنی ماشینەکانیان لە ڕێگەی بۆمبڕێژکردنەوە کوژراون.
لە دوای هێرشی بەربڵاوی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان و وێستگەکانی بەرهەمهێنانی مووشەکی بالستیک لە ئێران بە کەڵکوەرگرتن لە فڕۆکەی شەڕکەر و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، لە ئاکامدا ژمارەیەک فەرماندەی سەربازیی باڵای ڕێژیمی ئێران و زانای ناوکی کوژران.
لە بەرامبەریشدا ئێران سەدان مووشەکی بالستیکی ئاراستەی ئیسرائیل کردووە، هەرچەندە زۆربەیان لەلایەن سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیلەوە پێکراون، بەڵام ژمارەیەک لەو مووشەکانە چەندین باڵەخانە و یەکەی نیشتەجێبوونیان لە ئیسرائیل کردووەتە ئامانج.