
ڕۆژنامه‌ی "واڵ ستریت ژۆرناڵ" له دووتوێی ڕاپۆرتێکدا باسی له‌وه کردووه که مووساد له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا له ناردنی پارچه‌ی دڕۆن و مادده‌ی ته‌قینه‌وه له ڕێگه‌ی کاناڵه بازرگانییەکانەوە سه‌رکه‌وتوو بووه.
ڕاپۆرتەکە باسی له‌وه کردووه که مووساد سه‌رده‌سته‌ی تیمه‌کانی خۆی له وڵاتی سێهه‌مدا ڕاهێناوه و دواتر ئه‌وانیش ئه‌ندامه‌کانی خۆیان بۆ چۆنیه‌تیی بەکارهێنانی ئەم جۆرە چەکانە ڕاهێناوە.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه، ئیسرائیل له یه‌که‌مین ساته‌کانی هێرش بۆ سه‌ر ڕێژیم و به‌رپرسانی سه‌ربازی و زانایانی ناوکیی ڕێژیم، له‌و فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە که‌ڵکی وه‌رگرتووه.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە ئەم دڕۆنانەی ئیسرائیل ڕۆڵی سەرەکییان له زیانگه‌یاندن و له‌کارخستنی سیسته‌مە دژە ئاسمانییەکانی ڕێژیم‌دا گێڕاوە.
پێشتریش ئیسرائیل سەبارەت بە ڕۆڵ و کاریگه‌ریی دڕۆن و که‌ره‌سته‌کانی دیکه‌ی کە لە نێوخۆی ئێران جێگری کردبوو، ڤیدیۆیه‌کی بڵاو کردبووەوە که تێیدا دەردەکەوێت ئه‌ندامانی مووساد له‌و ئۆپەراسیۆنانەدا که‌ڵکیان لەم جۆرە چەکانە وەرگرتووە.
هه‌ر له‌و پێوه‌دنییه‌دا "سیما شایین" به‌رپرسی پێشووی دۆسییەی ئێران له مووساد، به ڕۆژنامه‌ی واڵ ستریت ژۆرناڵی وتووە: "ئه‌و بابه‌ته ته‌نیا بۆ زیانگه‌یاندن نییه، به‌ڵکوو زیاتر مه‌به‌ست بڵاوکردنه‌وه‌ی ترس و دڵه‌ڕاوکێیه".
هه‌روه‌ها ناوه‌نده ئیتلاعاتییه‌کانی ڕێژیم ڕۆژی شه‌ممه ٢٤ی جۆزەردان داوایان له خه‌ڵک کردبوو کە ئاگاداری بارهەڵگرەکانیان بن و له ئه‌گه‌ری بینینی حاڵه‌تی گوماناویدا، ئەم ناوەندانە ئاگادار بکه‌نه‌وه.