
سپای تێرۆریستی پاسداران له به‌یاننامه‌یه‌کی فه‌رمیدا کوژرانی محه‌ممه‌د کازمی، فه‌رمانده‌ی "حیفازه‌تی ئیتلاعاتی سپای پاسداران" و جێگره‌که‌ی، "حه‌سه‌ن موحەقیق" و هەروەها "موحسێن باقری" که به‌هۆی هێرشی ئیسرائیل له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ٢ی جۆزه‌ردان کوژراوبوون، پشتڕاست کرده‌وه.
محه‌ممه‌د کازمی چه‌ندین ساڵ ئه‌رکی سه‌رۆکایه‌تیی حیفازه‌تی ئیتلاعاتی سپای پاسداران پێ بووه.
حیفازەتی ئیتلاعات ناوه‌ندێکە کە ئه‌رکی ڕێگری له دزەکردنی سیخوڕی بیانی و کووده‌تا دژی عەلی خامنه‌یی، ڕێبەری ڕێژیمی، لە ئەستۆ بووە و هەموو کات یه‌کێک له فه‌رمانده و مۆره هه‌ره نزیک و متمانەپێکراوەکانی خامنه‌یی، ئەم ئەرکەی لە ئەستۆ بووه.
کازمی ده‌ستێکی باڵای لە سه‌رکوت و کوشتنی خه‌ڵکی ئێران‌دا بووه و به‌و هۆیه‌وه له ساڵی ١٤٠١ی هەتاویدا، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تەکانی خەزێنەداری و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکاوە، سزا درابوو.