
له دوای هێرشی سپای پاسدارانی ڕێژیم بۆ سه‌ر شوێنی نیشته‌جێبوونی خه‌ڵکی ئاسایی له ئیسرائیل و کوژرانی چه‌ندین که‌س، له‌وانه ژن و منداڵ، به‌رپرسێکی ئیسرائیلی ڕایگه‌یاندووه کە ئه‌گه‌ری زۆره ئیسرائیل فه‌رمانی چۆڵکردنی تاران ده‌ر بکات.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا بێنیامین نێتانیاهوو، سه‌رۆکوه‌زیرانی ئیسرائیل، دوای سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه‌ی کە به‌هۆی هێرشی ڕێژیمه‌وه خەساریان پێ گه‌یشتووە، وتی: "ئێران ده‌بێت به‌هۆی هێرش بۆ سه‌ر ژن و منداڵ و خه‌ڵکی ئاسایی و بێ‌تاوان، باجێکی قورس بدات و ئه‌وه‌ش به زووترین کات ڕوو ده‌دات".
زانیارییه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن له ئاکامی هێرشی ڕێژیم بۆ سه‌ر ئیسرائیل، زیاتر له ٢٥ که‌س کوژراون کە هەموویان هاووڵاتییانی مەدەنی بوونە و هەروەها سه‌دان که‌سیش لەم هێرشانەدا کە زۆربەیان بۆ سەر بیناکانی نیشتەجێبوون ئەنجام دراون، بریندارن.