
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته له ماوه‌ی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا سه‌دان بنکه، دامه‌زراوه، فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی و شوێنی گرینگ و هه‌ستیاری ڕێژیم کراونه‌ته ئامانج.
ئۆپه‌راسیۆنەکە بەم شێوه‌یه‌یه:
ـ به‌ئامانجگرتنی هێزی ئاسمانیی ئه‌رته‌شی ڕێژیم له تاران.
ـ هێرش بۆ سه‌ر بنکه‌کانی هێزی قودسی سپای پاسداران له تاران که خەریکی داڕشتنی پیلانی هێرش بۆ سه‌ر ئیسرائیل بوونه.
ـ شه‌پۆلێکی هێرشی به‌ربڵاو بۆ سه‌ر کۆگاکانی بەرهەمهێنانی چەکوچۆڵی ڕێژیم به‌مه‌به‌ستی لاوازکردنی توانای به‌رهه‌مهێنانی چه‌کوچۆڵ.
ـ به‌رپه‌رچدانه‌وه و خستنه‌خواره‌وه‌ی زیاتر له ١٠٠ دڕۆنی ڕێژیم له‌لایه‌ن هێزی ئاسمانی و ده‌ریایی ئیسرائیل.
ـ بەئامانجگرتنی مووشه‌کی زه‌وی به ئاسمان له‌نێو دڵی تاران.
ـ لێدان له پڕۆژه ناوکییه‌کانی ڕێژیم له تاران له ڕێگه‌ی ٥٠ فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ره‌وه.
ـ هێرش بۆ سه‌ر بینای وه‌زاره‌تی به‌رگریی ڕێژیم و بنکه‌ی ڕێکخراوی سێپەند کە پێوەندیدار بە بەرنامە سەربازی و ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامییە.
ـ وێرانکردنی چه‌ند بنکه‌ی پێوه‌ندیدار به پڕۆژه ناوکییه‌کان له ٨٠ هێرشی به‌ربڵاو بۆ سەر دوو بنکەی ئەتۆمیی فۆردۆ و نەتەنز.
ـ هێرش بۆ سه‌ر چه‌ند بنکه و دامه‌زراوه‌یه‌کی سەربازیی ڕێژیم له کرماشان.
ـ لێدان له فڕۆکه‌ی سووته‌مه‌نیبه‌ریی ڕێژیم له فڕۆکه‌خانه‌ی مه‌شهه‌د له دوورترین شوێنی ئێران لە ئیسرائیلەوە.