کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوای پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزب لە شنۆ

13:35 - 26 جۆزەردان 2725

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، کاک عوسمان عەبدوڵڵاهی پێشمەرگەی پێشووی حیزب لە تەمەنی ٦٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

کاک عوسمان ساڵی ٥٩ی هەتاوی دەبێتە پێشمەرگە و هەتا ساڵی ٦٤ لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتدا پێشمەرگایەتی دەکات.

ناوبراو لە لکی شەهید حوسێن نەوبەختی سازمان دەدرێت، پاشان دەچێتە دەورەی کاروباری کۆمەڵایەتی و لە کۆمیتەی ناوچەی حەسەننووران وەک کادری بەشی قەزایی کار دەکات .

ساڵی ١٣٦٣ی هەتاوی دەبێتە کادری کۆمیتەی ناوچەی سینگان و لە پاییزی هەمان ساڵدا واز لە پێشمەرگایەتی دێنێ.

کاک عوسمان کەسێکی نیشتمانپەروەر و خۆشەویستی خەڵک لە ناوچەکەدا بوو.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.