کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوو ئەندامی دیکەی سپای پاسداران لە زەنجان کوژران

19:16 - 26 جۆزەردان 2725

لە بەردەوامیی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر پێگە سەربازییەکانی ئێران، سپای پاسداران ڕایگەیاند کە دوو ئەندامی دیکەی لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا کوژران.
لە ڕاگەیەندراوێکی سپای پاسداران کە ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی جۆزەردان بڵاوی کردۆتەوە، باس لەوە کراوە کە دوو کەس لە هێزەکانیان بە ناوەکانی ڕەزا نەجەفی و حەسەن ڕەسووڵی، لە ئیجروودی زەنجان کوژراون.
سپای پاسداران لە ڕاگەیەندراوەکەیدا دەڵێت: "ئەم دوو کەسە لە ئەندامانی سپای ئەنسارولمەهدی لە پارێزگای زەنجان بوون و شەوی یەکشەممە لە هێرشێکی ئیسرائیلدا کوژراون".
بەپێی زانیارییەکان ڕەزا نەجەفی لە فەرماندە باڵاکانی سپای پاسداران بووە.