
لە دوای چڕبوونەوەی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی جۆزەردان، چەند بازاری گرینگی وەک بازاری گەورەی تاران و بازاری شێخ سەدووق لە ئیسفەهان داخراون.
بەپێی ئەو گرتە ڤیدیویانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بوونەتەوە، دووکان و بازاڕەکان لە شاری تاران داخراون و بەشێکی زۆری خەڵک بەهۆی مترسییەکانی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ڕێژیمی ئێران ڕوویان لە دەرەوەی شار کردووە.
باس لەوە دەکرێت کە بارودۆخی ئەمنییەتیی لە هێندێک ناوچەی تاران ئاڵۆزە و ئەگەری هێرشە سەربازییەکان لە هەر کات و ساتێکدا هەیە.