
شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی یووبیلی زێڕینیی یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان، سه‌ردانی به‌رپرسانی حیزبی و ئیداری ئه‌و حیزبەیان له شاری کۆیه کرد و برووسکه‌ی پیرۆزبایی حیزبی دێموکراتیان پێشکه‌ش کردن.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ١١ی جۆزه‌ردان، شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران به سه‌رپه‌ره‌ستیی به‌ڕێز محه‌ممه‌دنه‌زیف قادری، به‌رپرسی ناوه‌ندی پێوه‌ندییه گشتییه‌کانی حیزبی دێموکرات به‌بۆنه‌ی ٥٠هه‌مین ساڵیادی دامه‌زرانی یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان سه‌ردانی ئه‌و حیزبه‌یان له شاری کۆیه کرد و له‌لایه‌ن حیزبی خانه‌خوێوه به گه‌رمی پێشوازییان لێ کرا.
به‌ڕێز محه‌ممه‌دنه‌زیف قادری برووسکه‌ی پیرۆزبایی ٥٠هه‌مین ساڵیادی دامه‌زرانی یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستانیان به ناوی ڕێبه‌ریی حیزب و به‌ڕێز کاک مسته‌فا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانه‌وه گه‌یانده به‌رپرسانی ئه‌و حیزبه.
به‌رپرسی ناوه‌ندی پێوه‌ندییه گشتییه‌کانی حیزبی دێموکرات ڕوو له به‌رپرسانی ئه‌و حیزبه، هیوای سه‌رکه‌وتنی زیاتر له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ خزمه‌ت به گه‌ل و نیشتمانی بۆ به ئاوات خواستن.
شایانی باسه له‌و سه‌ردانه‌دا هه‌ر دوو لایەن له‌سه‌ر پێوه‌ندیی دۆستانه و نه‌ته‌وه‌یی که به‌ڕێز مام جه‌لال و شه‌هید دوکتور قاسملوو دامه‌زرێنه‌ری بوون، جەختیان کرده‌وه.