کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نەفتالی بێنێت: خەڵکی ئێران ئێستا نۆرەی ئێوەیە

19:32 - 26 جۆزەردان 2725

نەفتالی بێنێت، سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئیسرائیل، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس"، دەقێکی روو لە خەڵکی ئێران بڵاو کردەوە و ڕایگەیاندووە کە ئێستا کات، کاتی ئێوەیە.
بێنێت لەم پۆستەدا نووسی: "کاتی ئەوە هاتووە خۆتان لە ژیر ستەمی دیکتاتۆر ڕزگار بکەن و بە منداڵەکانتان داهاتوویەکی پڕ لە ئازادی و ژیان ببەخشن".
ناوبراو بە ئاماژەدان بە کوشتنی فەرماندە باڵاکانی ڕێژیمی ئێران و لاوازبوونی ڕێژیم لە هەنووکەدا جەختی کردووەتەوە کە ئیسرائیل و جیهانی ئازاد زیاتر لە جاران لە پشت گەلی ئێران وەستاون.
بینێت لە بەشی کۆتایی پەیامەکەیدا نووسیویەتی: "ئەم دەرفەتە مەفەوتێنن و بۆ گەیشتن بە ئازادی و گەلی ئازا و شەرەفمەندتان، بە دەیان ساڵی دیکەی ستەم و تیرۆر مەحکوم مەکەن.
سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئیسرائیل لە گرتە ڤیدیۆیەکیشدا بە خەڵکی ئێرانی ڕاگەیاندووە کە ئیسرائیل بە تەواوەتی پشتیوانییان لێ دەکات و زیادیسی کردووە کە ئێستا باشترین کاتە چونکە بەرپرسانی باڵای ئەم ڕێژیمە لەلایەن ئیسرائیلەوە دەکرێتە ئامانج.