
وته‌بێژی ده‌وڵه‌تی پزیشکییان له ڕێگه‌ی ده‌نگوڕنگی ڕێژیمه‌وه به پێچه‌وانه‌ی داواکاریی نێتانیاهوو له‌مه‌ڕ چۆڵکردنی شاری تاران، په‌یامێکی بڵاو کرده‌وه که تێیدا باسی له‌وه کردووه خه‌ڵکی شاره‌کان به‌تایبه‌ت تاران شارەکە چۆڵ نه‌که‌ن.
ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران به‌و په‌یامه‌ی ده‌یهه‌وێت بۆ پاراستنی گیانی به‌رپرسان و ناوه‌نده سه‌رکوتکه‌ره‌کانی و هه‌روه‌ها درێژبوونه‌وه‌ی ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداریی خۆی، خه‌ڵکی ئێران به گشتی و خه‌ڵکی تاران به‌تایبه‌تی وه‌کوو قه‌ڵغانی مرۆیی به‌کار بێنێت.
قسه‌کانی فاتمه موهاجرانی، وته‌بێژی ده‌وڵه‌ت، له‌کاتێکدایه کە بێنیامین نێتانیاهوو، سه‌رۆکوه‌زیرانی ئیسرائیل، دوای سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه‌ی کە به‌هۆی هێرشی ڕێژیمه‌وه زیانیان پێ گه‌یشتووه، وتوویه‌تی: "ئێران ده‌بێت به‌هۆی هێرش بۆ سه‌ر ژن و منداڵ و خه‌ڵکی ئاسایی بێ‌تاوان، تێچوویەکی قورس بدات و ئه‌وه‌ش به زوویی ڕوو ده‌دات و ئه‌گه‌ری زۆره فه‌رمانی چۆڵکردنی تاران ده‌ربکه‌ین".