
له چواره‌مین ڕۆژی هێرشی به‌رده‌وامی هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ڕێژیم له چه‌ند شاری جیاوازدا، بنکه‌ی مووشه‌کیی ڕێژیم له دێزڵاوا، پادگانی "ئیمام حه‌سه‌ن" و "ده‌وڵه‌ت ئاوای" کرماشان له‌لایه‌ن ئیسرائیلەوە کراوه‌ته ئامانج.
هه‌ندێک له چاوه‌دێرانی سه‌ربازی و ئه‌مینیه‌تی به‌که‌ڵکوه‌رگرتن له وێنه‌ی ماهواره‌یی باسیان له‌وه کردووه بنکه‌ی مووشه‌کیی ڕێژیم له کرماشان به‌هۆی هێرشه‌کانی ئیسرائیله‌وه زیانێکی زۆریان به‌رکه‌تووه.
گرته ڤیدیۆی بڵاوبوو له تۆڕە کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ئه‌وه نیشان ئەدەن کە زیانی ئه‌و هێرشه له ئاستێکدایه که ئاسمانی کرماشان به دووکه‌ڵ ته‌نراوه.
شایانی باسه له ماوه‌ی ٤ ڕۆژی ڕابردوودا دەیان جار بنکه‌کانی ڕێژیم له کرماشان له‌لایه‌ن ئسیرائیله‌وه هێرشیان کراوەتە سه‌ر.