کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاکسیۆس: کۆشکی سپی لە هەوڵی ڕێکخستنی دیدار لە نێوان ویتکاف و عێراقچیدایە

11:05 - 27 جۆزەردان 2725

ماڵپەڕی هەواڵی ئاکسیۆس، لە زاری چوار سەرچاوەی ئاگادارەوە کە نەیانویستووە ناویان ئاشکرا بکرێت ڕایگەیاندووە کە کۆشکی سپی خەریکی لێکدانەوەی پێشنیاری دیدار لە نێوان بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی و نوێنەرێک لە ئەمریکایە.

بەپێ ئەم ڕاپۆرتە ئەم دیدارە بۆ ڕۆژی دووشەممە دەبێ و ئامانجەکەی دەستڕاگەیشتن بە ڕێگەچارەیەکی دیپلۆماتیک بۆ وەستاندنی شەڕی کۆماری ئیسلامی و ئێران و پێڕاگەیشتن بە پرسی ناوکیی ڕێژیم ڕاگەیەندراوە.

بەپێی زانیارییەکان ستیڤ ویتکاف نوێنەری تایبەتی دۆناڵد ترامپ بڕیارە لە ئەگەری پەسەندکرانی گەڵاڵەکەدا، لەگەڵ عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی دیدار بکات.

بە وتەی ئاکسیۆس ئەمریکا خەریکە لە بۆمبی سەنگەرشكێن وەکوو هەڕەشەیەک لە ڕەوتی  وتوێژەکاندا کەڵک وەردەگرێت.

ئەم بۆمبەی ئەمریکا ئەتوانێ دامەزاروە ناوکییەکانی وەک سایتی فۆردۆ تێک بشکینێت، ئەمە لەحاڵیکدایە کە ئیسرائیل ئیمکاناتی وای لەبەر دەستدا نییە و بەپێی زانیارییەکان داوای لە ئەمریکا کردووە کە ئەم بۆمبەی بۆ لەنێوبردنی دامەزراوەی فۆردۆ ڕادەست بکات.

هاوکات لەگەڵ پێداگریی نیتانیاهوو بۆ بەشداریی ئەمریکا لە شەڕەکە و یارمەتیدانی ئیسرائیل بۆ هێرشکردنە سەر دامەزراوەی فۆردۆ، ترامپ لەسەر ئەو باوەڕيیە کە دەتوانێ لەگەڵ تاران ڕێککەوتن بکات.