
ڕۆژی یەکشەممە ١١ی جۆزەردانی ١٤٠٤ی هەتاوی، دایە خەدیجە ناسری دایکی شەهید محەممەد بەرهوونی و خێرانی مام عەبدوڵڵا بەهوونی و ناسراو بە عەوڵا سەنە بەهۆی بەساڵاچوویی و نەخۆشییەوە لە تەمەنی ٨٥ ساڵیدا لە ئاوایی جەڵدیان کۆچی دوایی کرد.
شەهید محەممەد بەرهوونی کوڕی دایە خەدیجە ساڵی ١٣٤٠ی هەتاوی لە جەڵدیان لە دایک بووە و دوای پێوەستبوونی بە ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات لە هێزی شەهید ئاوارە سازمان دراوە.
ناوبراو ساڵی ١٣٦١ی هەتاوی، لە دەرگیری لەگەڵ هێزەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئیران لە گوندی چیانە شەهید بووە و تەرمەکەی لە گەنەدار بە خاک سپێردراوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.