کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاککرانی سیستمی بانکی سێپەهی ڕێژیم

16:39 - 27 جۆزەردان 2725

دوابەدوای پچڕانی پێوەندی و دەستڕانەگەیشتنی خەڵک بە خزمەتگوزارییەکانی بانکی سێپەهی ڕێژیم، گرووپی هاکێریی "چۆلەکەی دڕندە" بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک بەرپرسایەتیی ئەم هێرشە سایبێرییەی لە ئەستۆ گرت.

ئەم گرووپە هاکێرییە ڕایگەیاندووە کە هەموو داتاکانی بانکی سێپەهی لەنێو بردووە.

هەواڵدەریی فارسی ڕێژیم سەر بە سپای پاسداران، وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە، باسی لەوە کرد کە خزمەتگوزارییەەکانی ئەم بانکە، تووشی کێشە بووە.

هەواڵدەریی فارس ڕایگەیاندووە کە بەو هۆیەوە کە بانکی سێپە‌‌هـ پشتیوانیی لە پۆمپی بێنزینەکان دەکات ئەگەری هەیە تا چەند کاتژمێری داهاتوو، ئەم کێشەیە سەر هەڵبدات.

گرووپی چۆلەکە دڕندەکان لە سەردەمی شۆڕشی ژینادا و لە ٢٧ی سەرماوەزی ١٤٠٢دا چەندین هێرشی سایبێرییان بۆ سەر پۆمپ بێنزینەکان و سیستەمی کارتی سووتەمەنی ئەنجام دابوو.

زانئارییە نافەرمییەکان بااس لەوە دەکەن کە ئەم گرووپە سەر بە ئیسرائیلە.