
بەپێی ڕاگەیەندراوی فەرمیی سپای پاسداران، ٣ ئەندامی دیکەی ئەم ڕێکخراوە تێرۆریستییە لە شاری کاشان بەهۆی هێڕشی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیلەوە کوژران.
لەم ڕاگەیەندراوەدا هاتووە کە سێ پاسدار بە ناوەکانی عەباس ئالویی، محەممدجەواد سیفایی و ئەبولفەزڵ ئەجتەهەد، لە هیڕشی بەرەبەیانی سێشەمم، ٢٧ی جۆزەردان لە کاشان کوژراون.
ڕاگەیەندراوەکە زیادیشی کردووە کە ٤ ئەندامی دیکەی سپای پاسداران لەم هێرشەدا بەتوندی بریندار بوونە.
بەپێی زانیارییە وردەکان، ئەم ٧ کەسە خەریکی ئەنجامی هێڕشی مووشەکی بۆ سەر خاکی ئیسرائیل بوونە کە پاش هاویشتنی مووشەکەکان لەلایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیلەوە دۆزراونەتەوە و کراونەتە ئامانج.