
هاوکات له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی هێرشه به‌ربڵاو و کاریگه‌ره‌کانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ڕێژیم و هه‌ڕه‌شه نوێیه‌کانی له‌و پێوه‌ندییه‌دا، وته‌بێژی ئه‌رته‌شی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند: "فه‌رمانده سه‌ربازییه‌کانی ڕێژیمی ئێران هه‌وڵ ده‌ده‌ن به زووترین کات ئێران به‌جێ بهێڵن".
وته‌بێژی ئه‌رته‌شی ئیسرائیل و وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل به‌نیسبه‌ت به‌رده‌وامیی هێرشه‌کانی خۆیان بۆ سه‌ر بنکه سه‌ربازی، ستراتێژیک و فه‌رمانده‌کانی ڕێژیمه‌وه هۆشداریی جیددی‌یان دا و باسیان له ترسی سه‌رانی ڕێژیم و هه‌وڵی ڕاکردن و هه‌ڵاتنیان ده‌که‌ن.
له ماوه‌ی ٥ ڕۆژی هێرشه پێچه‌وانه‌کانی ئیسرائیل و ڕێژیمی ئیسلامیی بۆ سه‌ر یه‌کتر، چه‌ندجار هه‌واڵی هه‌وڵی ڕاکردن و به‌جێهێشتنی به‌رپرسان و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌کانی ڕێژیم بڵاو کراوه‌ته‌وه.