
به‌پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٧ی جۆزه‌ردان یێسرائیل كاتز وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل له په‌یامێكدا ڕایگه‌یاندووه: ئه‌مڕۆ بڕیاره هێرش بكه‌ینه سه‌ر چه‌ندین ئامانجی گرینگ له تاران و له ئێستادا هیچ ڕێكه‌وتنێک له به‌رنامه‌ی كاری ئێمه‌دا نییه.
كاتز وتی كه له هێرشی ئه‌مجاره‌ماندا ژێرخان و ناوه‌نده زۆر گرینگه‌كانی گرێ‌دراو به ڕێژیمی ئێران ده‌كرێنه ئامانج.
ناوبرا له قسه‌كانیدا هۆشداریی دا و وتی كه به دیكتاتۆریی ئێران ده‌ڵێم كه له به‌رده‌وامبوونیان له هێرشكردنه سه‌ر ئیسرائیل و كوشتنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نیی ئیسرائیل خۆیان بپارێزن با ئه‌وه‌یان له‌بیر بێت كه چی به‌سه‌ر دیكتاتۆری دراوسێی ئێران‌دا هات.
هه‌روه‌ها كاناڵی ١٢ی ئیسرائیل ڕایگه‌یاندووه كه دوای ده‌ستڕاگه‌یشتنمان به ئاسمانی ئێران و باڵاده‌ستیمان به‌سه‌ر ئاسمانی ئه‌و وڵاته‌دا ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌رتەشی ئیسرائیل له تاران و ده‌ورووبه‌ری له ڕۆژانی داهاتوودا چڕتر و به‌رفراوانتر ده‌بێ.
له لایه‌كی دیكه‌وه به‌رپرسه باڵاكانی ئه‌رتەشی ئیسرائیل ڕایانگه‌یاندووه كه به‌مزووانه هێرشی نوێ بۆ سه‌ر خاڵ و ئامانجی نوێ له ئێران ده‌ست پێ ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه ئه‌و ئامانجه نوێیانه‌ی وا ده‌ستنیشانمان كردوون ڕێژیمی ئێران تووشی سه‌رسووڕمان ده‌كات.
هه‌روه‌ها له پاڵ ئه‌وه‌شدا به‌رپرسی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌رتەشی ئیسرائیل له لێدوانێكدا ڕایگه‌یاندووه كه به‌رده‌وام ده‌بین له له‌ناوبردنی دانه به دانه‌ی سه‌رانی تێرۆریستی ڕێژیمی ئێران.
به‌رپرسێكی باڵای ئه‌منییه‌تی ئه‌رتەشی ئیسرائیل ڕایگه‌یاندووه كه هۆكاری دابه‌زینی ڕێژه‌ی هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر ئیسرائیل به‌رده‌وامیی ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كانی ئێمه بۆ سه‌ر بنكه و ئامێری هاوێژه‌ری مووشه‌كه‌كانی ئێرانه به تایبه‌تی مووشه‌كه بالستیكییه‌كانی؛ له ئێستادا زیاتر له ٥٠٪ی هاوێژه‌ره‌كانی مووشه‌كی ئێران لەنێو براون و توانایی ئێران بۆ هاویشتنی مووشه‌ک نیوه به نیوه بووه، و زیاتر له ٢٠٠ سه‌كۆی هاوێشتنی مووشه‌كی بالستیک له ئێران له‌نێو چوون.
هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وی ئیسرائیل ڕایگه‌یاندووه كه شه‌ڕ به‌مزووانه كۆتایی پێ نایه‌ت و كات ده‌با و له ئێستادا ئیسرائیل ده‌یهه‌وێ هه‌موو فه‌رمانده باڵا سه‌ربازییه‌كانی ئێران له‌نێو ببات.