
ئه‌حمه‌د شه‌رع له دووتوێی به‌یاننامه‌یه‌کدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه که ده‌سه‌ڵاتی نوێی سووریه ڕێگه‌ی کرانه‌وه و هاوکاری له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌گرێته پێش.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ١١ی جۆزه‌ردان، ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆککۆماری سووریه له هه‌ژماری "ئێکسـ"ـی خۆیدا نووسیویه‌تی: "ده‌مێشق له‌سه‌رهه‌وڵی هاوکاری و په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه دوولایه‌نه‌کانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌روه‌ست ده‌مێنینه‌وه و له ڕاستای به‌هێزترکردنی پێوه‌ندییه ناوچه‌ییه‌کان هه‌نگاو هه‌ڵدێنین".
ئه‌لشه‌رع له‌و نووسینه‌ی خۆیدا سه‌فه‌ر بۆ کوه‌یتی وه‌کوو نیشانه‌ی نیازپاکی و هه‌نگاوی کرده‌یی له‌هه‌مبه‌ر ئاساییکردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه دوولایه‌نه‌کانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی له به‌رانبه‌ر ئه‌گه‌ر و پێشهاته ناوچه‌ییه‌کان له قه‌ڵه‌م داوه.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ١١ی جۆزه‌ردان، ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆککۆماری سووریه چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ شێخ سه‌باح ئه‌حمه‌د ئه‌میری کوه‌یت پێک هێنا و هه‌واڵده‌ریی "کۆنا"ی کوه‌یت له‌وباره‌وه نووسیویه‌تی: "هه‌ردوو شانده‌که پێداگرییان له‌سه‌ر پێوه‌ندیی نێوان هه‌ر دوو وڵات کردووه‌ته‌وه و باسکردن له ئاڵوگۆڕە‌کانی سووریه، پێویستیی چڕترکردنی هه‌وڵه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی بۆ سه‌قامگیرکردنی ئه‌منییه‌ت، پاراستنی حاکمییه‌ت و ته‌واویه‌تی یه‌کپارچه‌یی سووریه به‌شێکی دیکه‌ی ته‌وه‌ری ئه‌و چاوپێکه‌وتنه بووه".
شایانی باسه له دوای ١٠ ڕۆژ له ڕووخانی ڕێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د هه‌ر سێ وڵاتی ئورووپایی، ئاڵمان، بریتانیا و فه‌رانسه دیپۆماتکاره‌کانی خۆیان به مه‌به‌ستی دیدار و چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع ڕه‌وانه‌ی دەمێشق کرد و دوای ١٢ ساڵ بۆ یه‌که‌مجار ئاڵای فه‌رانسه له سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئه‌و وڵاته هه‌ڵ کرا.
هاوکات له‌گه‌ڵ سه‌ردانی وڵاتانی ئورووپایی له سووریه، یه‌کیه‌تیی ئورووپا به مه‌به‌ستی دروستکردنی ده‌رفه‌تێکی مێژوویی بۆ سه‌قامگیریی زیاتر له سووریه ڕایگه‌یاند: "سه‌رکه‌وتنی سووریه له قۆناغی ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵاتدا به قازانجی ئێمه‌یه".
چاوپێکه‌وتن و په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه‌کانی سووریه له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئورووپایی و ناوچه‌که له‌کاتێکدایه که ئه‌حمه‌د شه‌رع ڕێبه‌ری نوێی سووریه له دانیشتنی خۆی له‌گه‌ڵ نه‌جیب میقاتی، سه‌رۆکوه‌زیرانی لوبنان به‌نیسبه‌ت ڕێژیمی ئێرانه‌وه ڕایگه‌یاندبوو: "ڕێژیمی ئێران زیانی زۆری به سووریه گه‌یاندووه و حیزبوڵڵا برینێکی گه‌وره‌ی به سه‌ر ئێمه‌وه به‌جێ هێشت".
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا له ماوه‌ی ڕابردوودا چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی لوبنانی له‌سه‌ر نێوه‌رۆکی دانیشتنه‌کانی نێوان ئه‌حمه‌د شه‌رع و نه‌جیب میقاتی بڵاویان کردبووه‌وه؛ دوو لایه‌ن له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک بابه‌تی گرینگی نێوان هه‌ر دوو وڵات گه‌یشتوونه‌ته ڕێککه‌وتن و چوارچێوه‌یه‌کی نوێیان بۆ پێوه‌ندیی دوولایه‌نه دیاری کردووه که له ڕوانگه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د و باوکییەوە زۆر دوورە.