کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کاتز: فۆردۆمان نەکردووەتە ئامانج، بەڵام بەو مانا نییە کە نایکەین

20:26 - 27 جۆزەردان 2725

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی جۆزەردان، ڕایگەیاندووە کە تاکوو ئێستا هێرشیان نەکردووەتە سەر بنکەی ناوکیی "فۆردۆ".
یئسرائیل کاتز لە قسەکانیدا وتی: "تاکوو ئێستا هیچ ئۆپەراسیۆنێکمان لە فۆردۆ ئەنجام نەداوە، بەڵام بەو مانایە نییە کە لە داهاتوودا ئەنجامی نادەین".
هاوکات بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە تێلاڤیڤ نایهەوێت هێرشەکانی بۆ سەر ئێران قەیرانی ئەتۆمیی لێ بکەوێتەوە و تیشکە ناوکییەکان لە کەشدا بڵاو ببنەوە.
لە هەمان کاتدا ڕادیۆ ئەرتەشی ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە کە بەپێی داتاکانی ئەرتەش، تاکوو ئێستە نیوەی سەکۆ مووشەکییەکانی ئێرانی لەنێو بردووە.