
عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕێژیم له پێوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ هاوتا ژاپۆنییه‌که‌یدا که‌وتووه‌ته کڕووزانه‌وه و باسی له هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر دامه‌زراوه ناوکییه‌کان کردووه و وه‌کوو هه‌وڵێکی مه‌ترسیدار ناوی لێ بردووه.
عێراقچی له‌و پێوه‌ندییه‌دا وتوویه‌تی: "ئیسرائیل له دوو ڕۆژ پێش ده‌وری شه‌شه‌می دانوستانه‌کان هێرشی کرده سه‌ر بنکه و دامه‌زراوه ناوکییه‌کان" و لە چەواشەکارییەکدا باسی له‌وه‌ش کردووه له‌و هێرشانه‌دا شوێنی نیشته‌جێبوونی خه‌ڵکی ئاسایی کراونه‌ته ئامانج.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕێژیم له درێژه‌ی هه‌وڵه‌کانی خۆی بۆ بێ‌تاوان نیشاندانی ڕێژیمه‌که‌ی، له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لەهستان قسه‌ی کردووه و داوای له‌و وڵاته، ده‌وڵه‌ته‌کان و شۆرای ئاسایشی نێونه‌ته‌وه‌یی کردووه که ئیسرائیل هێرش بۆ سه‌ر بنکه ناو‌کی و سه‌ربازییه‌کان ڕابگرێت.
هه‌روه‌ها ئیسماعیل به‌قایی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕێژیم له به‌یاننامه‌یەکی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٧ی جۆزه‌رداندا، هێرش بۆ سه‌ر دامه‌زراوه ناوکییه‌کانی به دژایه‌تیی یاساوڕێسا نێونه‌ته‌وه‌یی له قه‌ڵه‌م دا.