کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناوەندی پڕۆپاگاندای ڕێژیم جارێکی دیکە ئاگری گرتەوە

20:29 - 27 جۆزەردان 2725

ئاگر بۆ جارێکی دیکە لە بینای دەنگورەنگی ڕێژیم بڵێسەی سەند و دووکەڵێکی ڕەش لە بیناکە بەرز بوویەوە.
 کاناڵی "خەبەر"ـی ڕێژیم بڵاوی کردەوە کە بینای دەنگوڕەنگی ئێران و شوێنی بڵاوکردنەوەی سەرجەم کاناڵەکانی ڕێژیم و نووسینگەی جێگری سیاسی، جارێکی دیکە لە ئاگردا سووتا.

هەواڵنێڕی ڕیژیم ڕایگەیاندووە کە هێرشی تازە نەکراوەتە سەر ئەو بینایە، بەڵام بەهۆی هاتنی بایەکی بەهێز، ئاگری هێرشەکەی دوێنی بۆ جارێکی دیکە بڵێسەی سەندووە.
پێشتر هەواڵدەریی تەسنیم، سەر بە سپای پاسداران ڕایگەیاندبوو کە ئاگرەکەی نێو بینای دەنگوڕەنگی ڕێژیم بە تەواوەتی کۆنتڕۆڵ کراوە.

دەنگوڕەنگی ڕێژیم ساڵانێکە لە خزمەتی بڵاوکردنەوەی چەواشەکاری، پڕۆپاگاندا و بانگەشە بۆ سیاسەتە شەڕەنگێزانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە کە لە ڕێکەوتی ٢٦ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠٤، لەلایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیلەوە کرایە ئامانج.
ئەم ناوەندە ڕۆڵی سەرەکیی لە سانسۆڕی ڕاستییەکانی نێو چوارچێوەی ئێڕان و ستەمی نەتەوەیی بۆ سەر نەتەوە نافارسەکان لەلایەن دەسەڵاتەوە هەبوو.