
به گوێره‌ی زانیارییه‌کانی ئه‌رته‌شی ئیسرائیل، له یه‌که‌م ساته‌کانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٧ی جۆزه‌ردان، ئه‌رته‌شی ئیسرائیل چه‌ندین مۆڵگه و بنکه‌ی ناو‌کی، سه‌ربازی و ستراتێژیی ڕێژیمی کردووەتە ئامانج و زیانی گه‌وره‌یان به‌رکه‌وتووه.
ئه‌و شوێن و بنکه‌کانی ڕێژیم کراونه‌ته ئامانج بریتین له:
ـ هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر ڕۆژاوای ته‌ورێز
ـ به‌ئامانجگرتنی چەند بنکەیەک لە ڕۆژهه‌ڵاتی تاران
ـ هێرشکردنه سه‌ر خاڵی پشکنینی هاوبه‌شی سپای پاسداران و هێزی ئینتزامیی ڕێژیم له کاشان
ـ هێرشی دووباره بۆ سه‌ر یه‌کێک له ناوچه‌کانی ته‌ورێز
ـ ته‌قاندنه‌وه‌ی شاره‌کی پیشه‌سازیی زاویه له شاری زه‌ره‌ندییه
ـ لێدان له خاڵێک له نزیکی تارانپارس له ڕۆژهه‌ڵاتی تاران
ـ به‌ئامانجگرتنی کێوه‌کانی باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی تاران
ـ لێدان له کێوه‌کانی باکووری تاران
ـ ته‌قاندنه‌وه‌ی سایتی مووشه‌کیی بیدگه‌نه‌ی مه‌لارد
ـ کردنه‌ئامانجی شاره‌کی پیشه‌سازیی نه‌زه‌ر ئاباد
ـ هێرشی دووباره بۆ سه‌ر ده‌نگوڕه‌نگی ڕێژیم
ـ هێرش بۆ سه‌ر پادگانی ئۆمه‌ندی ته‌ورێز
ـ به ئامانجگرتنی که‌ره‌سته‌ی نیزامیی ڕێژیم له گه‌وره‌ڕێکانی ڕۆژ‌هه‌ڵات و ئازاده‌گانی تاران
ـ هێرش بۆ سه‌ر وێلێنجه‌کی تاران
ـ کردنه‌ئامانجی بنکه‌ی سپای پاسداران له ئه‌رد‌ستان
ـ لێدان له چه‌ند بنکه له ئێسفه‌هان له‌وانه‌ش:
ـ هێرشکردنه‌سه‌ر پادگانی "ئی‌مام عه‌لی" له عه‌لویجه‌ی ئێسفه‌هان
ـ لیدان له پشتی پاڵاوتگه‌ی ئێسفه‌هان
ـ به‌ئامنجگرتنی دووباره‌ی پادگانی "ئی‌مام عه‌لی" له عه‌لویجه‌ی ئیسفه‌هان
ـ زنجیره ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له باشووری ئێسفه‌هان
ـ ته‌قاندنه‌وه‌ی کێوه‌کانی کولاهـ قازی ئێسفه‌هان
ـ لێدان له دوو ناوچه‌ی شاهینشه‌هر
ـ ته‌قاندنه‌وه‌ی چه‌ند بنکه‌ی ڕێژیم له نه‌جه‌ف ئاباد
ـ هێرش بۆ سه‌ر ئه‌سغه‌رئاباد
ـ لێدانی ئه‌نده‌رزگووی تاران
ـ هێرش بۆ سه‌ر پاڵاوتگه‌ی شه‌هری ڕه‌ی