
بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت لە پارێزگا جیاوازەکانی ئێراندا باس لە پچڕانی بەرفراوانی هێڵی ئینتەرنێت دەکەن.
لە کاتژمێر ٦ی سەر لە ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی جۆزەردان و هاوکات لەگەڵ خولێکی نوێی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوەندە حکوومییەکان لە ئێران، ئینتەرنێتی نێودەوڵەتی لە تاران و زۆرێک لە شارەکانی ئێران بە تەواوی پچڕاوە. بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئینتەرنێتی ئێران لە ئێستادا "ملی" و ناوخۆییە و بەبێ VPN هەمان فیلتەرشکێن، خەڵک تەنیا دەتوانن دەستیان بە ماڵپەڕەکانی ئێران ڕابگات.
بەشێک لە شارەزایان و چالاکوانانی ئینتەرنێت پێشبینی دەکەن لە چەند کاتژمێری داهاتوودا ئینتەرنێتی نێودەوڵەتی لە بەشێکی هەر زۆر ئێراندا بپچڕێت.
هەروەها ڕاداری ئاروان کڵاود و داشبۆردی کۆمپانیای پەیوەندی ژێرخانی کە دۆخی ئینتەرنێتی پیشان دەدا، تووشی پچڕان بووە.