
هاوکات لەگەڵ بەردەوامیی هێرشە دوولایەنەکانی ئیسرائیل و کۆماری ئیسلامی بۆ سەر یەکتر، ئەرتەشی ئیسرائیل سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی جۆزەردان بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک هۆشداریی بە دانیشتووانی ناوچەی ١٨ی تاران و باشووری فڕۆکەخانەی مێهرئاباد دا تاکوو بەپەلە ئەو شوێنانەن بەجێ بهێڵن.
ئەرتەشی ئیسرائیل داوای لە هەموو خەڵک کردووە کە بۆ پاراستنی گیانی خۆیان دەسبەجێ ئەو شوێنانە بەجێ بهێڵن.
ئیسرائیل پێشتریش سەبارەت بە چۆڵکردنی ناوچەی ٣ی تاران هۆشداریی دابوو و کەمێک دواتر بینای دەنگوڕەنگی ڕێژیمی لەو ناوچەیە کردە ئامانج.
یێسرائیل کاتز وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە تۆڕی کۆمەلایەتیی ئێکسدا نووسیبووی: ئەم وڵاتە بە پێچەوانەی ئەوەی کە "دیکتاتۆری بکوژ" لە بەرانبەر خەڵكی ئیسرائیلدا دەیکات، ئامانجی زیان گەیاندن بە دانیشتووانی تاران نییە.