
ئیلان بێرمەن، جێگری هزرگەیەک بە ناوی "ئەنجومەنی سیاسەتی دەرەکیی ئەمریکا" لە واسینگتۆن، ڕایگەیاندووە کە دۆناڵد ترامپ، سەرۆکۆماری ئەمریکا لە ئێستادا، مامەڵە لەگەڵ ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی لە گۆڕینی ڕێژیم پێ باشترە.
بە وتەی بێرمەن، سیاسەتی هەنووکەیی ئەمریکا، پەرەسەندنی گرژییەکان بە واتای کەمکردنەوەی گرژییەکانە.
ناوبراو لە وتووێژێکدا وتوویەتی: لەسەر ئەو باوەڕەم کە کۆماری ئیسلامی سیستمێکی گەندەڵە و خەڵکی ئێران بە ڕوونی نیشانیان داوە کە چییان دەوێ. بەڵام پێم وانەبێت لە کاتی ئێستادا لانیکەم لەلایەن ئیسرائیل و ئەمریکاوە گۆڕینی ئەم ڕێژیمە لە دەستووری کاردا بێت.
بێرمەن باسی لەوە کردووە کە دەوڵەتی ترامپ لانیکەم لە ئێستادا مامەڵە لەگەڵ ڕێژیمی پێ باشتر لە گۆڕینی ڕێژیمە.
دوای شەش ڕۆژ لە شەڕی نێوان ئیسرائیل و کۆماری ئیسلامی، پرسی بەشداریی ئەمریکا لەم شەڕە و پشتیوانی لە ئیسرائیل یەکێک لە بابەتە گرینگەکان بووە کە لە میدیاکاندا باسی لێ کراوە و تاکوو ئێستاش زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە ترامپ زیاتر لە هەوڵدایە لەگەڵ ئێران بگاتە ڕێککەوتن.