کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکرانی خەڵک بە بیانووی هاوکاری لەگەڵ مووساد

12:25 - 28 جۆزەردان 2725

دوابەدوای هێرشەکانی ئیسرائیل، هێزەکانی ڕێژیم خەریکی هەوڵدان بۆ پێشگرتن لە هێرشی نێوخۆیین.

وتەبێژی پۆلیسی ڕێژیم ئەمڕۆ چوارشەممە باسی لە دۆزینەوە و دەستبەسەرداگرتنی ١٤ پەهباد و دۆزینەوەی کارگەیەکی دروستکردنی پەهباد لە ناوچە جیاوازەکانی ئێران کرد.

هەواڵدەرییەکانی ڕێژیم هەروەها باسیان لە دەسبەسەرکردنی کەسێکی گوماناوی لەلایەن پۆلیسەوە کردووە کە گوایە لە کەرەج هاوکاریی مووسادی کردووە.

بە وتەی بەرپرسانی ڕێژیم ئەم کەسە لە بواری بەرهەمهێنان و تاقیکردنەوەی تەقەمەنیدا چالاکی هەبووە.

هەر لەم پێوەندییەدا چەند کەسی دیکە لە پارێزگاکانی ئەلبورز و ئێسفەهان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ مووساد و هەوڵدان بۆ دروستکردن و تاقیکردنەوەی تەقەمەنی دەسبەسەر کراون.