
ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی جۆزەردان، ئەندامێکی حیزبی دێموکرات بە ناوی کاک کەماڵ موتەکەلمی ئازەر بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
کاک کەماڵ موتەکەلمی ئازەر خەڵکی گوندی میراوێ و کوڕی خدر، ئەندامێکی دڵسۆز و بەئەمەگی حیزب بوو.
ناوبراو لە ساڵی ٩٧ی هەتاوییەوە و لە سەردەمی ڕاسانی ڕۆژهەڵاتدا، پێوەندیی تەشکیلاتیی بە حیزبی دێموکراتەوە گرتووە و وەک ئەندامێکی چالاک ئەرکی حیزبیی خۆی بەڕێوە بردووە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.