کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تیغی سانسۆری شەڕ لەسەر میدیاکانی ئێران

17:13 - 28 جۆزەردان 2725

لە ماوەی شەش ڕۆژی ڕابردوودا، میدیاکان و بەتایبەت ڕۆژنامەکانی ئێران، بە شێوەیەکی تایبەت هەوڵی گەیاندنی زانیاری بە خەڵكیان داوە و تیغی سانسۆر لەسەر ڕووداوەکانی پێوەندیدار بە شەڕی کۆماری ئیسلامی و ئیسرائیل دەبینرێت.

وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕێژیم ڕۆژی ڕابردوو بە ناردنی بەخشانامەیەک کە لە شەش بڕگە پێک هاتووە، داوای لە میدیاکان کرد کە هێڵە سوورەکان بناسن و ڕەچاویان بکەن.

لەم بەخشنامەیەدا، باس لەوە کراوە کە بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵانەی کە هاندانی تێدایە و دڵەڕاوکێی گشتی پەرە پێ ئەدەن قەدەغەیە و هەواڵگەلێک کە سەبارەت بە پێشبێنیی هێرشەکان و بڕیارەکانی چۆڵکردنی تیدا بێت نابێ بڵاو بکرێنەوە.

هەروەها ڕایانگەیاندووە کە دەبێ خۆیان لە بڵاوکردنەوەی هەر بابەتێک کە لە زاری سەرچاوەی ئاگادارەوە بێت، خۆ ببوێرن.

لەم بەخشنامەیەدا داوا کراوە وێنەی کوژراوان، لە کادری بەستراودا بڵاو بکرێتەوە و بڵاوکردنەوەی ڕیزی خەڵک بۆ وەرگرتنی سووتەمەنی یان پێداویستییە خۆراکییەکان قەدەغە ڕاگەیەندراوە.

وەزارەتی ئیتلاعات لەم بەخشنامەیەدا، بڵاوکردنەوەی وتە و هەڕەشەکانی ترامپ، سەرۆکۆماری ئەمریکا و بێنیامین نێتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و باقی بەرپرسانی ئیسرائیلی قەدەغە کردووە.