
ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی، ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی جۆزەردان، پشتڕاستی کردووەتەوە کە ئیسرائیل لە هێرشەکانی بەرەبەیانیی ئەمڕۆدا دوو ناوەندی گرینگی بەرهەمهێنانی سانتریفیووژی لە تاران کردووەتە ئامانج.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانس، دوو دامەزراوە بە ناوەکانی "کۆماڵی تێسای" لە کەرەج و "ناوەندی توێژینەوە ناوکییەکانی تاران" لەم هێرشەدا خەساریان پێ گەیشتووە کە لە هەر دوو دامەزروەکەدا سانتریفیووژی جۆری پێشکەوتوو بەرهەم دەهێنرا و تاقی دەکرایەوە.
کۆماڵی تێسا لە کەرەج یەکێک لە گرینگترین کارگەکانی بەرهەمهێنانی پارچە هەستیارەکانی سانتریفیووژی ئێران بوون کە پێشتریش لە ساڵی ١٤٠٠ی هەتاویدا لە ڕێگەی دڕۆنەوە کرابوویە ئامانج.
لە ئێستادا بە لەنێوبردنی ئەم دامەزراوانە تواناکانی ڕێژیم بۆ بەرهەمهێنانی سانتریفیووژی پێشکەوتوو و هەروەها پیتاندنی ئورانیۆم لە داهاتوودا، تا ڕادەیەکی بەرچاو کەمی کردووەتەوە.