کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێرشەکانی ئیسرائیل توانای ئێران بۆ پیتاندنی ئۆرانیۆمی کەم کردووە

17:23 - 28 جۆزەردان 2725

ڕافائێل گروسی بەرپرسی گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی لە وتووێژێکدا لەگەڵ سی ئێن ئێن ڕایگەیاندووە کە لە نێوان دامەزراوە ناوکییەکانی ئێراندا، دامەزراوەی نەتەنز زیاترین خەساری بەر کەوتووە.

گروسی باسی لە لەنێوچوونی ژێرخانە کارەباییەکەی تەنەز کردووە و ڕایگەیاندووە کە ئێستا چەند هەزار سانتریفیووژ لەوێن کە بە هۆی پچڕانی لەناکاوی کارەباوە کێشەیان بۆ دروست بووە و بە ئەگەری زۆرەوە ئیتر چالاکی ناکەن.

ناوبراو ئاماژەی بە دامەزراوەی ناوکیی ڕێژیم لە ئێسفەهان داوە و وتوویەتی ئەمە وەکوو نەتەنز خەساری بەر نەکەوتووە و ڕایگەیاندووە کە توانانی ڕێژیم بۆ پیتاندنی ئۆرانیۆم لاواز بووە بەڵام بەگشتی لەنێو نەچووە.

هەر لەم پێوەندییەدا محەممەد ئیسلامی بەرپرسی ڕێکخراوی وزەی ناوکیی ڕێژیم ڕایگەیاندووە کە دۆخی بنکە ناوکییەکان باشە و کارمەندەکانی ئەم ڕێکخراوە کاری خۆیان دەکەن.