کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کارخانەی بەرهەمهێنانی مووشەکی خوجەیر، کرایە ئامانج

17:25 - 28 جۆزەردان 2725

بەپێی زانیارییەکان لە چوارچێوەی هێرشە بەربڵاوکانی ئەرتەشی ئیسرائیل بۆ سەر بنکە ناوکی و مووشەکییەکانی ڕێژیم، بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی جۆزەردان کارخانەی بەرهەمهینانی مووشەکی "خۆجەیر" کرایە ئامانج.
ئەم کارخانەیە لەنێو دامەزاروە سەربازییەکانی "پارچین"، لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تارانە کە ساڵانێکە گرینگترین و سەرەکیترین شوێنی بەرهەمهێنانی مووشەکەکانی ئێرانە و لەلایەن هێندێک لە سەرچاوەکانەوە وەک گەورەترین جبەخانەی مووشەکیی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەناسرێت.
دامەزراوەی پارچین و کارخانەی خوجەیر لەم دامەزراوەدا پێشتر و لە ڕێکەوتی ٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، لەلایەن دڕۆنەکانی ئیسرائیلەوە بە وردی کرابوویە ئامانج، بەڵام لە هێرشی شەوی ڕابردوودا خەسارێکی یەکجار قورستری بەرکەوتووە.
خوجەیر و پارچین تەنیا ئامانجەکانی هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل لە بەرەبەیانیی ئەمڕۆدا نەبوون و بەپێی زانیارییەکان، دوو دامەزراوەی سەرەکیی بەرهەمهینانی سانتریفیووژ لە تاران و کەرەج، لەلایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیلەوە کراونەتە ئامانج و لەنێو چوون.