
حەفتەنامەی بەناوبانگی "شارلی ئێبدۆ" لە نوێترین کاریکاتۆر یان وێنەی گاڵتەجاڕیی خۆیدا، وێنەیەکی ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی کە خۆی حەشارد داوە، کێشاوەتەوە و خەڵاتی بۆ پێشبینی ڕۆژی کوژرانی دیاری کردووە.
شارڵی ئێبدۆ کە حەفتەنامەیەکی هەنک و گاڵتەجاڕییە و تاکوو ئێستاش چەند هێرشێکی تێرۆریستی کراوەتە سەر بنکە سەرەکییەکی لە پاریس، کاریکاتۆرێکی لە عەلی خامنەیی، ڕێبەری ڕێژیم، کێشاوەتەوە و داوای لە خەڵک کردووە تاکوو ڕۆژی مردنی پێشبینی بکەن.
حەفتەنامەکە ڕۆژی لەدایکبوونی خامنەیی لە ڕێکەوتی ١٩ی ئاوریلی ١٩٣٩ی زایینی لە تەنیشتی وێنەکەی داناوە و لە ژێریشیدا پرسیاری کردووە کە ڕۆژی مردنی دەکەوێتە کام ڕۆژ لە مانگی "ژوئەن"ـی ٢٠٢٥؟
ئەمرۆ ڕێکەوتی ١٨ی ژوئەنە و تەنیا ١٢ ڕۆژ کاتی بۆ مردنی خامنەیی تەرخان کردووە.
ئەم حەفتەنامەیە بۆ یەکەم کەسێک کە پێشبینییەکەی دروست بێت، سەردانێکی تارانی خەڵات کردووە.
خامنەیی لە یەکەم ساتەکانی دەسپێکی هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، لەگەڵ بنەماڵەکەی خۆی حەشار داوە.
دۆناڵد ترامپ، سەرۆککۆماری ئەمریکا، ڕۆژی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو کە ئەوان باش دەزانن خامنەیی لە کوێ خۆی شاردووەتەوە.