کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕووسیە پشتیوانیی خۆی لە کۆماری ئیسلامیی ڕاگەیاند

17:30 - 28 جۆزەردان 2725

لە شەشەمین ڕۆژی بەردەوامبوونی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و کۆماری ئیسلامیدا، وەزارەتی دەروەی ڕووسیە بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک پشتیوانیی خۆی لە کۆماری ئیسلامی دەبڕی.

وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کۆماری ئیسلامیی بە نایاسایی ناو بردووە.

ڕووسیە لە بەیاننامەکەی خۆیدا باسی لەوە کردووە کە ئیسرائیل خەریکە جیهان بەرەو کارەساتێکی ناوکیی جیهانی دەبات.

بڵاوکردنەوەی ئەم بەیاننامەیە دوای شەش ڕۆژ لە بەردەوامیی ئەم شەڕە لە کاتێکدایە کە ڕووسیە و ئێران وەکوو هاوپەیمان لە بەرەیەکدان و لە ڕۆژانی یەکەمەوە چاوەڕوان دەکرا کە ڕووسیە پشتیوانیی خۆی لە کۆماری ئیسلامی ڕابگەینێ.

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیە لە کاتێکدا باس لە نائاسایی بوونی هێرشەکانی ئیسرائیل دەکات کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا گرووپی حەوت لە کۆبوونەوەیەکی فەرمیدا مافی بەرگرییان بۆ ئیسرائیل بە مافێکی بێئەملاوئەولا زانی و پشتیوانیی خۆی لە ئیسرائیل ڕاگەیاند.