
له شەشەمین ڕۆژی هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ڕێژیمی تاران و داواکاریی ئیسرائیل له ئه‌مریکا له‌مه‌ڕ به‌شداریی ڕاسته‌وخۆ له هێرشی سه‌ربازیی بۆ سه‌ر ڕێژیمی ئێران، ڕۆژنامه‌ی ئه‌مریکایی واڵ ستریت ژۆرناڵ له دووتوێی ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کرده‌وه دۆناڵد ترامپ هه‌تا ئیستا له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری هێرش بۆ سه‌ر دامه‌زراوه ناو‌کی و سه‌ربازییه‌کانی ڕێژیمی ئێران بڕیاری نه‌داوه.
به گوێره‌ی ڕاپۆرتی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه، به‌رپرسانی کۆشکی سپی باسیان له‌وه کردووه له کۆبوونه‌وه‌ی ترامپ له‌گه‌ڵ تیمی ئه‌منییه‌تیی ئه‌مریکادا یه‌کێک له ته‌وه‌ره سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه باسکردن له هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ڕێژیمی ئێران بووه.
له‌و ڕاپۆرته‌دا به ئاماژه‌دان به هه‌ڵوێسته‌کانی ترامپ له‌و باره‌وه نووسراوە: "ترامپ هیواداره هه‌وڵی سه‌ربازیی ئه‌مریکا ببێته هۆی ئه‌وه‌ی ڕێژیمی ئێران مل بۆ دانوستان ڕابکێشێت".
پێشتریش "نیوویۆرک تایمز" له زاری به‌رپرسانی ئه‌مریکاوه ڕاپۆرتیکی بڵاو کرده‌وه که تێیدا باس له ئاماده‌کاریی هێرشی سه‌ربازیی ڕێژیمی ئێران بۆ سه‌ر بنکه‌کانی ئه‌مریکا له ناوچکه‌که له ئه‌گه‌ری هاوکاریی سه‌ربازیی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ ئیسرائیل کرابوو.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا له ڕۆژانی ڕابردوودا ئه‌مریکا چه‌ندین فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ری ئێف ـ ٣٥ و فڕۆکه‌ی سووته‌مه‌نیبه‌ری له بنکه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی بریتانیادا جووڵاندووه.
هه‌روه‌ها زانیارییه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن له دوو ڕۆژی ڕابردوودا لانیکه‌م ٢٠ فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ری ئه‌مریکا له ئه‌مریکاوه به‌ره‌و ئورووپا ڕاگوێستراون و ڕاگواستنی که‌ره‌سته سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مریکا له‌م ڕۆژانه‌دا ئه‌گه‌ری هێرش بۆ سه‌ر ڕێژیمی ئێرانی به‌هیزتر کردووه.