
لە پێوەندی لەگەڵ بەردەوامیی شەڕی نێوان ئیسرائیل و کۆماری ئیسلامیدا، ڕووسیە هۆشداری بە ئەمریکا داوە کە نابێ یارمەتیی سەربازیی ئیسرائیل بدات چونکە ئەمە ناوچەکە بەرەو ناسەقامگیربوون دەبات.
سێرگێئی ڕیابکۆف جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیە هۆشداری داوە کە یارمەتیی سەبازیی ڕاستەوخۆی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل دۆخی ناوچەکە ناسەقامگیر دەکات.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕویتێرزیش، سێرگێئی ناریکشن بەرپرسی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی دەرەکیی ڕووسیە دۆخی ئێستای بە قەیراناوی ناو بردووە.
هەواڵەکان باس لە پێوەندییەکی تلفۆنیی نێوان کرملین و کۆشکی سپی سەبارەت بە گۆڕانکارییەکان و شەڕی نێوان ئیسرائیل و کۆماری ئیسلامی ئەکەن.
نیگەرانیی ڕووسیە سەبارەت بە ناسەقامگیربوونی دۆخی ناوچە لەکاتێکدایە کە لە ماوەی ٤٦ سالی ڕابردوودا، خودی کۆماری ئیسلامی سەرچاوەی سەرەکیی ناسەقامگیرییەکان لەم ناوچەیەدا بووە.