کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێرشی سایبێری بۆ سەر ئیکسچەینجی نۆبیتێکس

20:59 - 28 جۆزەردان 2725

گرووپی سایبێریی "چۆلەکە دڕندەکان"، ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی جۆزەردان، ئیکسچەینجی "نۆبیتێکس"ـیان هەک کرد.
بەپێی بەیاننامەی چۆلەکە دڕندەکان، ٩٠ میلیۆن دۆلار دراوی دیجیتاڵ لەم ئیکسچەینجەدا بۆ کۆمەڵێک هەژماری نادیار گواستراوەتەوە.
ئەم گرووپە سایبێرییە کە سەر بە ئیسرائیلە لە بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاندووە، نۆبیتێکس لە بەرپرچدانەوەی گەمارۆکانی سەر ئێران یارمەتیدەری کۆماری ئیسلامی بووە و لە ڕێگەی دراوە دیجیتاڵییەکانەوە، بوودجەی بۆ تێرۆریزمی دەوڵەتیی ڕێژیمی ئیسلامی دابین کردووە.
چۆلەکە دڕندەکان ڕۆژی ڕابردوو، لە هێرشێکی سایبێریی دیکەدا بۆ سەر بەنزینخانەکان و بانکی "سێپەهـ"، دەسپێڕاگەیشتن بە هەژمارەکانی ئەم بانکەی ئاڵۆز کردبوو.
هاوکات لەگەڵ هێرشە ئاسمانییەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل، هێرشە سایبێرییەکانیش بۆ سەر ژێرخانەکانی ئێران بەردەوامە.
بانکی ناوەندیی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا هۆشداریی داوە کە خەڵک خۆیان لە کردنەوەی لینکە نەناسراوەکان ببوێرن، چون ئەگەری هاککرانی هەژمارەکانیان لە دۆخی ئێستادا لە سەرەوەیە.