
له درێژه‌ی هێرشه بێوێنه و زیانباره‌کانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ڕێژیمی ئێران، له شەشەمین ڕۆژدا ئه‌رته‌شی ئیسرائیل کۆی گشتیی هێرشه‌کانی خۆی له ماوه‌ی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا بڵاو کرده‌وه.
ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه بریتین له:
ـ له‌نێوبردنی سایتی به‌رهه‌مهێنانی سانتێرفیووژ
ـ هێرش بۆ سه‌ر چه‌ندین سایتی به‌رهه‌مهێنانی چه‌کوچۆڵ
ـ به‌ئامانجگرتنی ده‌یان سایتی هاویشتنی مووشه‌ک و کۆگای مووشکیی ڕێژیم له‌نێو دڵی ئێران
ـ له‌نێوبردنی زیاتر له ٧٠ سیسته‌می په‌دافه‌ندی ئاسمانیی ڕێژیم
ـ لێدان له سایتی مووشەکی زه‌وی به زه‌وی
ـ شناسایی و ته‌فروتووناکردنی ٧ دڕۆنی ڕێژیم که مه‌به‌ستیان لێدان له ئیسرائیل بوو
ـ له‌نێوبردنی تیمێکی هاویشتنی مووشه‌کی دژه‌ئاسمانی له ڕێگه‌ی په‌هبادێکی هێزی ئاسمانیی ئیسرائیلەوە
ـ ته‌قاندنه‌وه‌ی بنکه‌یه‌کی نهێنیی ڕێژیم له دارستانه‌کانی لویزانی تاران
ـ هێرش بۆ سه‌ر ده‌وروبه‌ری فڕۆکه‌خانه‌ی "په‌یامـ"ـی که‌ره‌ج
ـ لێدان له بنکه‌یه‌ک له ئه‌رده‌بێڵ
ـ به‌ئامانجگرتنی ناوچه‌ی نه‌وبۆنیادی تاران
ـ هێرشکردنه‌سه‌ر شاره‌کی پیشه‌سازیی مێکانیکی حه‌کیمییه
ـ لێدان له ده‌وروبه‌ری گه‌ڕه‌کی جۆرده‌نی تاران
ـ بۆمببارانی شه‌قامی ده‌ماوه‌ند
ـ هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر فازی په‌ردیس
ـ ته‌قینه‌وه له وه‌نه‌کی تاران
ـ چه‌ند جار هێرشی توند بۆ سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی تاران
ـ به‌ئامانجگرتنی بنکه‌یه‌ک له شه‌قامی "سێئول" له تاران
ـ هێرشکردنه‌سه‌ر ناوچه‌ی ٢٢ی تاران
ـ هێرشی چه‌ند باره بۆ سه‌ر شه‌هرانی تاران
ـ لێدان له سه‌رووی شاره‌کی ئیستیقلال له تاران
ـ هێرش بۆ سه‌ر فازی ٨ی په‌ردیس
ـ به‌ئامانجگرتنی چه‌ند کامیۆن و ماشینێک له گه‌وره‌ڕێی سه‌در
ـ لێدانی گه‌ڕه‌کی پاسدارانی تاران
ـ هێرش بۆ سه‌ر بنکه‌یه‌ک له زه‌نجان
ـ گرتنه‌ئامانجی ناوچه‌ی خوجەیری تاران
ـ دوو ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز له شه‌قامی "پیرووزی" له تاران
ـ هێرش بۆ سه‌ر بنکه‌ی سه‌ره‌کیی هێزی سه‌کوتکه‌ری ئینتیزامیی ڕێژیم له تاران
ـ ته‌قاندنه‌وه‌ی بنکه‌ی فه‌رمانده‌یی سپای "نه‌بی ئه‌کره‌م" له کرماشان
ـ هێرش بۆ سه‌ر شه‌قامی "یاسه‌می" له تاران
هێرش بۆ سه‌ر شوێنی خۆشاردنه‌وه‌ی ژێرزه‌ویی نهێنیی خامنه‌یی له ناوچه‌یه‌کی تاران
ـ هێرش بۆ سه‌ر بنکه‌یه‌کی سپای تێرۆریستیی پاسداران له ئه‌بهه‌ر و کوژرانی دوو ئه‌ندامی سپا به ناوه‌کانی محه‌ممه‌د غه‌فاری و حه‌مید مێهری
ـ خسته‌خواره‌وه‌ی پێهبادێکی ڕێژیم له ئاسمانی سووریه
ـ له‌نێوبردنی ٥ فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ری "کوبرا" له کرماشان
هێرش بۆ سه‌ر زانکۆی ئه‌فسه‌ریی سپای پاسداران له تاران