
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٩ی جۆزەردان، حەوتەمین ڕۆژی بەردەوامبوونی هێرشەکانی ئیسرائیل و کۆماری ئیسلامی دژی یەکترە.
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، ڕێژیمی ئێران هێرشەکانی خۆی بۆ سەر ئیسرائیلی دەست پێ کردەوە و بە وتەی میدیا ئیسرائیلییەکان ژمارەی مووشەکە هاویژراوەکانی کۆماری ئیسلامی، ئەمجارە زیاتر لە ڕۆژانی ڕابردوو بووە.
ڕۆژنامەی تایمزی ئیسرائیل لە ڕاپۆرتێکدا باوی لەوە کردووە کە کۆماری ئیسلامی چوار خاڵی لە ناوەند و باشووری ئیسرائیل کردووەتە ئامانج.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، مووشەکێکی بالستیک ڕاستەوخۆ لە نەخۆشخانەی سوروکای داوە.
شەڕی نێوان ئیسرائیل و کۆماری ئیسلامی لە دوای هێرشێکی ئیسرائیل لە بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ٢٣ی جۆزەردانەوە دەستی پێ کردووە و هەتا ئێستا بەردەوامە.