کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆماری ئیسلامی نەخۆشخانەیەکی ئیسرائیلی کردە ئامانج

10:40 - 29 جۆزەردان 2725

بەپێی ڕاپۆرتی میدیا ئیسرائیلییەکان، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٩ی جۆزەردان، کۆماری ئیسلامی لە هێرشێکدا بۆ سەر شاری بێئرشێبع لە باشووری ئیسرائیل و لە ڕێگەی مووشەکی  بالستیکەوە نەخۆشخانەیەکی کردە ئامانج.

ڤیدیۆ بڵاوکراوەکان باس لە بەرکەوتنی خەساری زۆر لە نەخۆشخانەکە دەکەن بەڵام تاکوو ئێستا ئامارێک لە ژمارەی بریندار و کوژراوان لەبەر دەستدا نییە.

بەرپرسێکی ئیسرائیلی لەمبارەوە ڕایگەیاندووە کە کۆماری ئیسلامی دەیان مووشەکی ئاراستەی ئەم نەخۆشخانەیە کردووە و خەڵکی سێڤیلی کردوونەتە ئامانج.

لێبوردنی نێونەتەوەیی ڕۆژی ڕابردوو بە پشتبەستن بە ئامارە بڵاوکراوەکانی هەر دوو وڵاتەکە سەبارەت بە ڕێژەی کوژراو و برینداربووانی شەڕەکە، داوای لێ کردن کە پێبەندی پرەنسیپە مرۆڤدۆستانەکان بن و گیانی هاووڵاتییانی سێڤیل بپارێزن.