
هەواڵدەریی ئاکسیۆس لە زاری دوو سەرچاوەی ئاگادارەوە ڕایگەیاندووە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا و هاوکات لەگەڵ درێژەی دەرگیرییەکان لە نێوان ئیسرائیل و کۆماری ئیسلامیدا، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی و ستیڤ ویتکاف نێردراوی تایبەتی ترامپ بە شێوەی ڕاستەوخۆ پێوەندییانن لەگەڵ یەکتر گرتووە.
بەرپرسێکی ئەمریکایی وتوویەتی هێشتا لە پێوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ ئێران بێهیوا نین.
دوای ٧ ڕۆژ لە بەردەوامیی شەڕەکە ئێستاش باس لەوە دەکرێت کە ئەمریکا لە هەوڵدایە کە کۆماری ئیسلامی ناچار بە ڕێککەوتن بکات.