
ئیداره‌ی ده‌ریاوانیی پاناما له‌هه‌مبه‌ر جێبه‌جێکردنی سزاکانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ڕێژیمی ئێران، ڕێوشوێنی تایبه‌تی گرتووه‌ته به‌ر و ئاماده‌یی خۆی بۆ هه‌ر چه‌شنه هاوکارییه‌ک له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا ده‌ربڕیوه.
ئیداره‌ی ده‌ریاوانیی پاناما له دووتوێی ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاوی کرده‌وه له ساڵی ٢٠١٩ هه‌تا ئێستا زیاتر له ٦٥٠ که‌شتییان له پێڕستی تۆمارکراوی فه‌رمیی میللیی ئه‌و وڵاته ده‌رهێناوه هه‌تا له ڕێگه‌وه بۆ جێبه‌جێبوونی سزاکانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ڕێژیمی ئێران ئاسانکاری بکات.
له‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا هاتووه که ئه‌و که‌شتییانه‌ی له پێڕستی میللیی پاناما ده‌رهێندراون به هیچ شێوه‌یه‌ک بۆیان نییه له ئاڵای ئه‌و وڵاته که‌ڵک وه‌ربگرن.
شایانی باسه ئه‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه له وڵامی ڕه‌خنه‌کانی ڕێکخراوی یه‌کگرتوویی دژی ئێرانی ناو‌کی ڕوو له پاناما بڵاو کراوه‌ته‌وه.
ڕێکخراوی یه‌کگرتوویی دژی ئێرانی ناو‌کی له حه‌فته‌ی ڕابردوودا ڕایگه‌یاند: "پاناما هه‌وڵی پێویست بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ پێشێلکارانی وڵاتانی سزادراو به‌تایبه‌ت ڕێژیمی ئێران نه‌گرتووه به‌ر".
هه‌روه‌ها ئه‌و ڕێکخراوه داوای له پاناما کردبوو که به زووترین کات پشتیوانیی خۆی له بازرگانیی نایاسایی نه‌وتی ئێران ڕابگرێت و ئاڵای وڵاته‌که‌یان له سه‌ر ته‌واوی نه‌وتکێشه نه‌وتییه‌کان ئێران هه‌ڵبگرێت.
به‌پێی راپۆرته‌کان ڕێکخراوی یه‌کگرتوویی دژی ئێرانی ناو‌کی، نزیک به یه‌ک له سه‌ر پێنجی ئه‌و که‌شتییانه نه‌وتی ئێران ڕاده‌گوێزن، ئاڵای پانامایان له‌سه‌ره.
پاناما له ساڵی ٢٠١٩ڕێککه‌وتننامه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ وڵاتانی خاوه‌ن ئاڵای ده‌ریایی وه‌کوو لیبیریا و جه‌زایری مارشاڵ له‌مه‌ڕ زانیاریی پێوه‌ندیدار به‌و که‌شتییانه‌ی به‌هۆی پێشێلکردنی سزاکانی ئه‌مریکاوه تۆماری میللی نه‌کراون یان ده‌رکراون، واژۆ کردووه.
هه‌روه‌ها ئیداره‌ی ده‌ریاوانیی پاناما له مانگی مه‌یدا ڕایگه‌یاند: "چاوه‌دێری به سه‌ر ته‌واوی که‌شتییه نه‌وتکێشه‌کان که ئاڵای پانامای به‌سه‌ره‌وه‌یه چڕتر کردووه‌ته‌وه و ئه‌و بڕیاره‌ی پاناما له کاتێکدا درا که که‌ڵکوه‌رگرتن له نه‌وتکێشه‌کانی ناسراو به "ناوگانی تاریک" که بۆ خۆدزینه‌وه له گه‌مارۆکان په‌ره‌ی سه‌ندبوو.
دۆناڵد ترامپ سه‌رۆککۆماری ئه‌مریکا، پێشتر له په‌ره‌سه‌ندنی چالاکیی ناوگانی تاریک که به مه‌به‌ستی ڕاگواستنی نه‌وتی گه‌مارۆله‌سه‌ر کار ده‌که‌ن، ڕه‌خنه‌ی گرتبوو و هه‌روه‌ها سه‌رۆککۆماری ئه‌مریکاهه‌ڕه‌شه‌ی ده‌سبه‌سه‌رداگرتنی کاناڵی پانامای کردبوو.