کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دۆناڵد ترامپ: ئەگەری ڕووخانی ڕێژیمی ئێران هەیە

12:51 - 29 جۆزەردان 2725

سەرۆککۆماری ئەمریکا چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر لە کۆشکی سپی ڕایگەیاند، 'ئەگەری ڕووخانی کۆماری ئیسلامی لە ئارادایە.

دۆناڵد ترامپ لە وڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە پلانی ئەمریکا بۆ سەردەمی دوای ڕووخانی ئەم ڕێژیمە، وتی: ''پلانمان هەیە بۆ هەموو سێناریۆیەک، بەڵام دەبێت چاوەڕێ بکەین و بزانین چی ڕوو دەدات.''

ترامپ جەختی لەوە کردەوە کە ڕێژیمی ئێران دەبوو پێش وادەی ٦٠ ڕۆژە پێشنیاری ئەمریکای بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی قەبووڵ کردبا.

ئەو قسانەی ترامپ لە کاتێکدایە کە ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی جۆزەدان عەلی خامنەیی ڕێبەری ڕێژیمی ئیران لە لێداونێکدا وێڕای هەڕشەی توند لە ئیسرائیل، هۆشداریی بە ئەمریکاش دا کە ئەگەر بەشێوەی نیزامی خۆی تێوەگلێنێت، زەربەی گەورە دەخوات.